ڕاپۆرت دهربارهى دۆخی ڕێگاكانی وانەوتنەوە و پرۆگرامەکانی خوێندن لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە دام و دهزگاكانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا.
ڕاپۆرتێکە دهربارهی هونەری رێگاكانی وانەوتنەوە و پرۆگرامەکانی خوێندن لە دام و دهزگاكانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەها لەسەر پراکتیزە باشەکانی زانکۆ هاوبەشەکانی یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش دەبێتە بنچینەیەک بۆ ڕاهێنان و پلانی كارکردن لە هەر دام و دهزگایهكی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا.
ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکان
ڕاپۆرتێکە دەربارەی پێداویستی و کەلێنەکانی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و شیکاریێکی وردی پێویستییەكانی ڕاهێنانی لايەنە سودمەندەكانی پڕۆژەکە دەخاتە ڕوو.
پلانی کارکردن بۆ بەشهكانی زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی كۆلێژهکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە هەر پێنج زانکۆ هاوبەشهكانی ههرێمدا.
هەر کۆلێژێکی پەروەردەی بنەڕەتی لە پێنج زانکۆیە هاوبەشهكانی ههرێمدا، پلانی کارکردنی خۆی دیاری دەکات، کە پێشنیازەکانی پرۆسەی پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەکان لەخۆدەگرێت. پلانی کارکردن ئەو کردارانە دیاری دەکات، کە پێویستە ئەنجام بدرێن، و ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی لە کارەکە، و ئەو ماوەیەی، کە پێویستە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە لەلایەن كۆلێژهکهوه دانراون، پلانی کارکردن نەخشەڕێگایەک بۆ پڕۆگرامەکانی كۆلێژهکان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو دیاری دەکات.
پێداچوونەوە بە دەرئەنجامەکانی فێربوون و نەخشەکێشانی پڕۆگرامەکان
بەڵگەنامەیەکه، کە نەخشەسازی پڕۆگرام لەخۆدەگرێت، کە ستراتیژییەکی کاریگەر بۆ خستنەڕوو، ڕێکخستن و یەکخستنی دەرئەنجامەکانی فێربوون لە سەرانسەری زنجیرەیەک له کۆرسەکان دابین دەکات و بە ڕوونی دیاری دەکات بۆ خوێندکاران و ڕاهێنەران و کارگێڕان و لایەنە پەیوەندیدارە دەرەکییەکان، کە چۆن دەرئەنجامەکانی فێربوونی قوتابیان لە چوارچێوەی بڕوانامەیەکدا پێشکەشدەکرێن.
دەستنووسی ڕاهێنان لەسەر شێوازە نوێیەکانی وانەوتنەوە بۆ پەروەردەی بنەڕەتی
نامیلکهی ئەو کەرەستانەی ڕاهێنان کۆدەکاتەوە، کە لە کاتی ڕاهێنانی پێشوودا بەردەستن، هەروەها بابەتی تێڕوانینێکی گشتی لە ستراتیژی و ڕێبازەکانی وانەوتنەوە بۆ ئەو قوتابیانەی کە پێویستيان به پەروەردەی تایبەت هەیە لەخۆدەگرێت.
MOOC لەسەر ڕێگاکانی وانهوتنهوهی داهێنەرانە
TeachersMOD MOOC خولێکی ڕاهێنانی ئۆنلاینە، کە لە پلاتفۆرمی فێربوونی UNIMED بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە هەموو چالاکییەکانی ڕاهێنان، کە ئەنجام دراون و مسۆگەرکردنی کاریگەری و بەردەوامی ڕاهێنانەکە.
پڕۆگرامی پێداچوونەوە بۆ كراوی (5) سهنتهری پێداگۆجی
نوێکردنەوەی پڕۆگرامی سەنتەرە پێداگۆجییەکانە بە ئامانجی ناساندنی خول و پرۆگرامی نوێ، کە خزمهت بە زانکۆ و کۆمەڵگەی مەدەنی دەگهیهنێت.
پلانی کارکردنی هاوبەش لە (5) سهنتهری پێداگۆجیدا
پلانی کارکردنی هاوبەش، کورتەیەک لە پەیام و پێشنیازە سهرهكییهکان دەخاتە ڕوو، کە لە ئەنجامی كۆبونهوهى بهتیمكردن هاتوونەتە ئاراوە، کە زانکۆکان گفتوگۆو بەراورد دەکەن لەسهر پێداویستییەکان و ئەولەویەتەکان و پێداچوونەوە بە پڕۆگرام و خولە نوێکراوەکان.
The project number is 101083095
Privacy Policy – Cookie Policy