تیچەرزمۆد (Teachers MOD) پشتگیری لە مۆدێرنکردن و بەرزکردنەوەی کوالیتی وانەوتنەوە دەکات، بە داهێنانی ڕێگاى وانەوتنەوە نوێ، لە ڕێگەی پێداچوونەوە و نوێکردنەوەی پڕۆگرامه‌كانى زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان و بە بەهێزکردنی (پته‌وكردنى) لێهاتووییەکانی (تواناكانى) ستافی زانکۆ به‌ په‌یڕه‌وكردنى ڕێبازێکی فێربوون، کە قوتابى تێیدا چه‌قى فێربوونه‌ لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی، له‌ داموده‌زگاكانى خوێندنى باڵاى هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

ئامانجە سەرەکییەکان

بۆ لێکۆڵینەوەییە لە پێداویستییەکان و دیاركردنى کەلێنەکان سەبارەت بە ئەولەویەتەکان و ڕێگاكانى وانەوتنەوە و پرۆگرامەکانی خوێندن لە دام و ده‌زگاكانى خوێندنى باڵاى هەرێمی کوردستانی عێراقدا، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکی پێوانه‌یى بۆ ئه‌و كرداره‌ باشانه‌ی یەکێتی ئەوروپا و حکومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر شێوازەکانی وانەوتنەوە بە ئامانجی دەستنیشانکردنی پێداویستی و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییەکان؛

بۆ بەشداریکردن لە باشترکردنی کوالیتی ئۆفەری ئەکادیمی لە بواری زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانكۆكانی کوردستان لە ڕێگەی پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەکان و دەرئەنجامەکانی فێربوون؛

بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی وانەوتنەوە لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی بە ڕاهێنان و بنیاتنانی تواناکانی ستافی ئەکادیمی و پەروەردەکاران لەسەر شێوازی نوێی وانەوتنەوە؛

بۆ چالاككردنەوەی سه‌نته‌رەکانی پێداگۆجی لەناو هەر زانکۆیەکی کوردی به‌شداربوو بە ڕێگەی ڕاهێنانی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی و بە پێداچوونەوە بەو خول و ڕاهێنانانەی، کە پێشکەش بە نێوه‌ندی زانکۆ دەکرێن و شێوازی گەیاندنیان بە کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوخۆیی.

ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان

1 شیکارییەکی ورد بۆ ڕێگاكانی وانەوتنەوە و پرۆگرامەکانی خوێندن و ده‌ستنیشانكردنی کەلێن و پێداویستییەکانی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی له‌ زانكۆكانی کوردستاندا.

2 پێداچوونەوەیەک بە پرۆگرامی خوێندنی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆکانی کوردستان و باشترکردنی کوالیتی مامۆستایان لە زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان.

3 باشترکردنی تواناکانی ستافی ئەکادیمی و پەروەردەکارانی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی بۆ په‌یره‌وكردنی ڕێگای وانه‌وتنه‌وه‌ و ڕێبازی فێرکاری نوێ و داهێنەرانە.

4 پلانی کارکردنی هاوبەش لە نێوان سه‌نته‌رەکانی پێداگۆجی لە زانکۆ کوردستانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئۆفەری ڕاهێنان و گەیاندنی به‌ کۆمەڵگا

هه‌واڵ