ناونیشانی پڕۆژە:

بەمۆدێرنکردنی مامۆستایانی قوتابخانەی
سەرەتایی داهاتوو لە کوردستان

بەرنامە (پرۆگرام)
کۆمیسیۆنی ئەوروپى، ئیراسموس+، KA2 – بنیاتنانی توانا لە بواری خوێندنی باڵادا. پڕۆژەکە بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتیکراوە.

پڕۆژە
ماوە

ڕێککەوتی دەستپێکردن: 1ی شوباتی 2023
ڕێککەوتی کۆتایی: ٣١ی كانوونی دووه‌مى ٢٠٢٥

پێشینە (باکگراوند)

لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، ئەو قوتابیانەی لە قوتابخانە بنەڕەتییە حکومییەکان ناویان تۆمار کردووە، لەلایەن مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتییەکانەوە پەروەردە دەکرێن؛ له‌ سەدا 90%یان دەرچووی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆكانی کوردستانن. بۆیە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە هەرێمی کوردستاندا، به‌رهه‌مهێنه‌رى سەرەکی مامۆستایانی قوتابخانە حکومییە بنەڕەتییەکانن. کەواتە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمی خوێندنی قوتابخانە حکومییه‌كان، هەنگاوی یەکەم بریتییە لە بەرزکردنەوەی کوالیتی دەرچووانی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆکانی کوردستاندا، چونكه‌ مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان بە شێوازی زۆر کۆن ڕاهێنراون و بە دەگمەن بەرکەوتەی ڕێگای وانەوتنەوەی داهێنەرانە دەبن. لە ئەنجامدا دەرچووانی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی هیچ کارامەیییەکی هاوچەرخ (مۆدێرن) یان نییە، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا لە قوتابخانە بنەڕەتییەکاندا مامەڵەیەکی گونجاو لەگەڵ منداڵدا بکەن و پۆلێكی كارلێکكارانه‌یی دروست بكه‌ن و کاتێکی چێژبەخش بۆ قوتابیان فه‌راهه‌م بكه‌ن، سەرجەم هاوبه‌شه‌كان له‌ دام و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا کۆکن لەسەر ئەوەی سیستەمی خوێندنی بنەڕەتی قوتابخانه‌ حکومییه‌كان پێویستییان بە گۆڕانکاری هەیە، لە ڕێگای بەرزکردنەوەی کوالیتی مامۆستایانی داهاتوو.

دیاركردنی ئەرکه‌كان

پرۆژەی تیچەرزمۆد (TeachersMOD) ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتییە، لە هەر دامەزراوەیەکی هەرێمی كوردستاندا، کە به‌شدارە لەگەڵ دەرئەنجامی درێژخایەن بۆ باشترکردنی ستانداردی گشتی خوێندنی بنەڕەتی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، پڕۆژەکە لەسەر دوو گریمانەی سەرەکی بنیات دەنرێت: یەکەمیان پەیوەسته‌ بە ڕۆڵی سەرەکی پەروەردە لە کۆمەڵگادا بۆ بەدیهێنانی مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی و بەرپرسیاریه‌تی هاووڵاتیبوون لەسه‌ر ئاستی ناوخۆییەوە بۆ ئاستی جیهانی، ‌دووەمیشیان: پەیوەندیی بە گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکانەوە هەیە، وەک ئەوەی چەسپاوە له‌ مۆدێلی فێرکردن و فێربوون.

دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا پێویستیان بە به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا، لە دوو ئاستدا هەیە: 1) نوێکردنەوە و پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەکان بە ئاڕاسته‌ى بەسەنتەرکردنی قوتابی (قوتابی چه‌قی فێربوون). 2) بوونی ڕێبازێکی پێداگۆجی لەسەر بنەمای رێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌ى کارلێککارانە، ئەمەش بە یەکخستنی تەکنیکی بەشداریکردن و داهێنەرانە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، تیچەرزمود (TeachersMOD) هەوڵدەدات بۆ‌ مۆدێرنکردن و باشترکردنی کوالیتی وانەوتنەوە و داهێنانی رێگاكانی وانەوتنەوە، پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و بە بەهێزکردنی لێهاتوویی ئەندامانی ستافی زانکۆ لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی، بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکی نوێی فێرخوازان لە هەرێمدا.

ئامانجە سەرەکییەکان

بۆ لێکۆڵینەوەییە لە پێداویستییەکان و دیاركردنى کەلێنەکان سەبارەت بە ئەولەویەتەکان و ڕێگاكانى وانەوتنەوە و پرۆگرامەکانی خوێندن لە دام و ده‌زگاكانى خوێندنى باڵاى هەرێمی کوردستانی عێراقدا، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکی پێوانه‌یى بۆ ئه‌و كرداره‌ باشانه‌ی یەکێتی ئەوروپا و حکومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر شێوازەکانی وانەوتنەوە بە ئامانجی دەستنیشانکردنی پێداویستی و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییەکان؛

بۆ بەشداریکردن لە باشترکردنی کوالیتی ئۆفەری ئەکادیمی لە بواری زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانكۆكانی کوردستان لە ڕێگەی پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەکان و دەرئەنجامەکانی فێربوون؛

بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی وانەوتنەوە لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی بە ڕاهێنان و بنیاتنانی تواناکانی ستافی ئەکادیمی و پەروەردەکاران لەسەر شێوازی نوێی وانەوتنەوە؛

بۆ چالاككردنەوەی سه‌نته‌رەکانی پێداگۆجی لەناو هەر زانکۆیەکی کوردی به‌شداربوو بە ڕێگەی ڕاهێنانی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی و بە پێداچوونەوە بەو خول و ڕاهێنانانەی، کە پێشکەش بە نێوه‌ندی زانکۆ دەکرێن و شێوازی گەیاندنیان بە کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوخۆیی.