ئیڤێنتەکان

ڕووداوەکانی داهاتوو

چالاکییەکانی ڕابردوو

١-٢ ی ئازاری ٢٠٢٣

کۆبوونەوەی دەستپێکردن
یەکەمین کۆبوونەوەی پڕۆژەکە دەستپێکی چالاکییەکان بوو، کە تیایدا تیشک خرایە سەر بڕیارە ستراتیژییە سەرەتاییەکان، ڕوونکردنەوەی پێشبینییەکان، و دیاریکردنی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیەکان. هەروەها دەرفەتێکی بۆ هاوبەشەکان ڕەخساند کە پەیوەندییەکی بەهێزی کارکردن دروست بکەن. ئەم چالاکییە لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو.

١٣ی نیسانی ٢٠٢٣

وۆرک شۆپی ڕاوێژکاری
ئەم وۆرک شۆپە کە لە زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا، ستافە سەرەکییەکانی زانکۆی کۆکردەوە بۆ پێشکەشکردن و گفتوگۆکردن و چەسپاندنی دۆزینەوەکانی توێژینەوەی پێوانەکردن و شیکاری پێداویستییەکان. ڕۆڵی سەرەکی بوو لە بەرزکردنەوەی تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی ڕاهێنان بۆ کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە سەرانسەری زانکۆکانی کوردستان.

٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

چالاکیی لایەنە پەیوەندیدارەکان
لایەنەکان لە زانکۆی زاخۆ کۆبوونەوە بۆ هاوبەشیکردن و پێشکەشکردن و گفتوگۆکردن لەسەر پلانەکانی کارکردن کە لە قۆناغی پێداچوونەوەی مەنهەجدا دانرابوون. لە چالاکییەکەدا نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی پەروەردە، قوتابیان، و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەشداربوون. زانیاری زیاتر و کارنامەی چالاکییەکە لێرەدا بەردەستە. HERE.

١٢-١٣ ی شوباتی ٢٠٢٤

ڕاهێنان لە زانکۆی دهۆک
ئەم خولی ڕاهێنانە ناوخۆییە لە ڕۆژانی ١٢-١٣ی شوبات لە زانکۆی دهۆک و دانیشتنێکی ئۆنلاین لە ١٥ی شوبات لە لایەن UTAD بەڕێوەچوو کە بابەتە سەرەکییەکانی میتۆدەکانی وانەوتنەوەی لەخۆگرتبوو. بابەتەکان بریتی بوون لە مێژوو و سیاسەتی ڕابردوو، چەمک و جۆرەکانی مێژووی هاوچەرخ، توێژینەوەی ئافرەتان، و بەهای فێربوونی هاوبەش لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم. بۆ زانیاری زیاتر، کرتە لێرە بکە.

٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

ڕاهێنان بە میوانداریی UNIMED - یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست
ئەم چالاکییە لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە ڕۆما بەڕێوەچوو، شاندی زانکۆکانی کوردستان لە ٩ی ئەیلولدا بەشدارییان کرد لە خولی ڕاهێنانی یونیمێد. بەشداربووان گفتوگۆیان دەربارەی چەند بابەتێک کرد وەک ئەرکی سێیەم لە خوێندنی باڵا بۆ زانکۆ پێشەنگکارییەکان، ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە زانکۆکان، و ڕۆڵی قوتابیان لە خوێندنی باڵادا کرد، کە تیایدا سەرنجیان خستە سەر باشترین پراکتیزەکان بۆ بەشداریکردنی قوتابیان و دەرچووانی ساڵانی پێشوو.

١٠-١١ ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

وۆرکشۆپ لە زانکۆی تراس ئۆس مۆنتێس ئی ئاڵتۆ دۆرۆ
ئەم وۆرکشۆپە لە ڕۆژانی ١٠-١١ ی ئەیلول لە زانکۆی تراس ئۆس مۆنتس ئی ئاڵتۆ دۆرۆ (UTAD) لە پورتوگال بەڕێوەچوو، ئامانجی سەرەکی مۆدێرنکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایانی داهاتووی زانکۆکانی کوردستان بوو. ئەم وۆرکشۆپە تەواوکەری چالاکییەکانی پێشوو بوو کە لە زانکۆی پاڤیا (UNIPV)، UTAD، و زانکۆی گرانادا بەڕێوەچوون. بابەتەکان بریتی بوون لە فێربوونی هاوبەش، ئامرازە پەروەردەییە داهێنەرەکان، و پراکتیزەکانی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایانی ڕاهێنراوی قوتابخانە سەرەتایییەکان. سەرەڕای ئەوەش، نوێکارییەکان پێشکەش کران سەبارەت بە چالاکی و ڕاهێنانەکانی پێشوو.

کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

چالاکیی تۆڕکردن
چالاکیی تۆڕکردن سەکۆیەک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن و بەراوردکردنی پێداویستییەکان، ئەولەویەتەکان، پێداچوونەوە بە مەنهەج و کۆرسە نوێکراوەکان بۆ ناوەندەکانی پێداگۆجی. ئەم چالاکییە لە زانکۆی دهۆک ئەنجامدرا و ڕێگەیەک بوو بۆ گفتوگۆی مانادار لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەروەردەیی